
لە شاری ئاڵێن لە ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا، تەرمی خێزانێکی چوار کەسیی کورد دۆزرایەوە کە گومان دەکرێت رووداوەکە خۆکوژی بووبێ.
ئەو خێزانە کوردە سێ هەفتە بەر لە ئێستا کچێکی چوار ساڵیان لە مەلەوانگەیەک خنکاوە، پۆلیسی شاری ئاڵێن دەڵێت: رەنگە ئەوە هۆکارێکی ئەو رووداوە بووبێت.
پۆلیسی شارەکە دەڵێت، ئەندامێکی خێزانەکە کاتێک گەڕاوەتەوە ماڵەوە بینیویەتی هەموو دەرگەکان داخراون و نەیتوانیوە بیانکاتەوە، بۆیە پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە. پۆلیسیش دوای دوو کاژێر توانیویەتی بچێتە نێو ماڵەکەوە.
خێزانە چوارکەسییەکە پێکهاتوون لە:
فەرمان شێروانی- باوک
لەیلا شێروانی- دایک
مەتین شێروانی- تەمەن دوو ساڵ
شاهین شێروانی- تەمەن 12 ساڵ
Facebook Comments Box



