کوردستانگرنگ

لە سلێمانی شوفێرێکی دلیڤەری کوژرا

گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ، کە کاری دیلیڤەری دەکرد، لە بەردەم مزگەوتی شێخ فەرید لە شاری سلێمانی دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و بریندار بوو، دواتر رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند: “گەنجەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکی کرا.”

راشیگەیاند: “ئەو گەنجە کە کاری دیلیڤەری کردووە، لە کاتی کارکردن لەگەڵ کەسێک بووەتە دەمەقاڵێی، دواتر ئەو کەسە لەگەڵ هاوڕێکەی بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکروزەر دوای کەوتوون و تەقەیان لێکردووە و برینداریان کردووە.”

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا دوای رووداوەکە، هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکراون و پۆلیس لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکات.

سەبارەت بە تەرمی گەنجە کوژراوەکەش، وتی: “ئەو گەنجە عەرەبە، تەرمەکەی لە دادپزیشکییە و هێشتا کەس خۆی لە بە خاوەن نەکردووە.”

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 183 کەس بە ئەنقەست کوژراون، 32 کەس به‌ هه‌ڵه‌ کوژران و 240 کەسیش خۆیان کوشتووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button