رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

لەسنوری کەرکوک پۆلیس گەنجێکی 15 ساڵان دەکوژن

لە ناحیەی شوانی سنووری کەرکووک، گەنجێکی تەمەن 15 ساڵان بە تەقەی پۆلیس کوژرا.

عەمید شوان شوانی، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی شوان گوتی: “ئاگادار کراینەوە کە دوو کەس هەن پاتری و کەرەستەی تریان دزیوە، هەروەها مەفرەزەکانمان ویستوویانە دەستگیریان بکەن، بەڵام ئەوان هەوڵیانداوە هەڵبێن، پۆلیسیش تەقەی لێکردون و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە”.

سەبارەت بەو پۆلیسەی تەقەکەی کردوە، عەمید شوان گوتی: “ئەو پۆلیسە دەستگیرکراوە کە تەقەی کردووە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە”.

گەنجە کوژراوەکە ناوی (ئەمجەد عامر سالم)ـە و ماتۆڕسکیلێکی چوار تایەی پێبووە، بەپێی گوتەی خێزانی قوربانییەکە، خەریکی کۆکردنەوەی پاشماوەی پلاستیکی بووە،و هیچ پەیوەندی بەدزیکردنەوە نەبووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button