رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه‌ له‌ سلێمانی کرایە ئامانج

ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1/9/2023 کردنە ئامانجی به‌رپرسێكی باڵای چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یاند.

ئاژانسی (ئه‌نه‌دۆڵ) له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا بڵاوی كرده‌وه‌: له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكدا له‌ گوندێكی سنووری پارێزگای سلێمانی توانرا سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای په‌كه‌كه‌ به‌ناوی (رێزان بۆتان) كه‌ ناسراوه‌ به‌ ڕێزان گونگه‌ن بکەنە ئامانج.

بڵاویشی كرده‌وه‌: ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی په‌كه‌كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به‌ناوی خوازراوی ڕێزان گونگه‌ن له‌ گوندێكی پارێزگای سلێمانی خۆی حه‌شاردابوو و چالاكی ئه‌نجام ده‌دا.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ڕێزان بۆتان له‌نێو چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ مه‌شق و راهێنانی تایبه‌تی پێ كرابوو بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هێرش و كاری تیرۆریستی له‌نێو خاكی توركیا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button