کوردستانگرنگ

دژە تیرۆری یەکێتی هاوکاری ژووری عەمەلیاتی کەرکووک دەکات بۆ پشکنینی ماڵە کوردەکان

بە فەرمان و سەرپەرشتی راستەوخۆی وەهاب هەڵەبجەیی، تاقمێکی دژە تیرۆری یەکێتی هاوکاری ژووری عەمەلیاتی کەرکووک دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیا مەگەزین کە لە سەرچاوەیەکی تایبەت لەنێو دژە تیرۆری یەکێتی وەری گرتووە، دەرکەوتووە کە دژە تیرۆری یەکێتی لە دەستنیشانکردن و دەستگیرکردنی گەنجە کوردەکانی کەرکووک هاوکاری ژووری عەمەلیاتی کەرکووک دەکات، تاوەکو ئێستا چەند گەنج بەهۆی زانیارییەکانی دژە تیرۆری یەکێتییەوە دەستگیر کراون و چارەنووسیان نادیارە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەهۆی داخستنی رێگای هەولێر – کەرکووک لە لایەن حەشدی شەعبی و میلیشیا و تورکمانەکان، گەنجانی کورد لە شارەکە خۆپیشاندانێکیان بەرپا کرد و چوار گەنج شەهید بوون و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button