
ئەمرۆ دووشەممە ٤/٩/٢٠٢٣ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە ڕاگەیەنراوێکدا دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە.
دەقی راگەیەنراوەکەی فرۆکەخانەی هەولێر:
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌هۆی سپیكردنه‌وه‌ی پاره.
ئێمه وه‌كو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، لێره‌وه بۆ ڕای گشتی ڕوونیده‌كه‌ینه‌وه، كه سه‌رتاپای ئه‌م هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، كه باس له ده‌ستگیركردنی ٢٠ كارمه‌ند ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌وه، ئه‌م هه‌واڵانه بریتین له تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراو بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، داواكارین له سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ده‌زگا میدیاییه‌كان، كه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نه‌كه‌ن به چه‌قی هه‌واڵی چه‌واشه‌كاری و بێ بنه‌ما.
Facebook Comments Box