کوردستانگرنگ

پۆلیسێک لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی تۆمەتبارێک گیان لەدەست دەدات

لە گوندێکی سەر بەقەزای کفری، تۆمەتبارێک تەقە لە هێزەکانی پۆلیس دەکات و پۆلیسێک گیان لەدەست دەدات.

عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان گوتی، “فەرمانی دادوەر هەبووە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک و پاش دۆزینەوە، رووبەرووی هێزەکانی پۆلیس بووەتەوە و دەستی بە تەقەکردن کردووە و بەهۆیەوە پۆلیسێکی بە ناوی تاریق عەبدولخالق مەجید بریندار کردووە.”
 
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: “نەتوانراوە لەو رووبەرووبوونەوەیەدا تۆمەتبار دەستگیر بکرێت و هەڵاتووە، وە پاش گەیاندنی پۆلیسەکە بە نەخۆشخانە شەهید بوو.”

ڕووداوەکە لە گوندی دۆراج سەر بە ناحیەی نەوجول بووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button