
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو جەلال زەنگابادی دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی:
بۆ کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر و وەرگێڕی ناسراوی کورد خوالێخۆشبوو جەلال زەنگابادی، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیەکانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
Facebook Comments Box