کوردستانگرنگ

ئاگاداریەک بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببە خاوەنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لەبارەی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە.

لە ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر ئاماژە بەوە کراوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/9/2023، دوای کاتژمێر 9ی شەو سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی (حجز الكتروني) کارا دەبێت و هاووڵاتییان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کە بۆ هەفتەی دواتر نۆرەکە دادەنرێت.


ئەوەش خراوەتە روو کە پێداویستییەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بەم ئێوەیە خوارەوەیە:

1- دانانی نۆرە لە ئەپلیکەیشنی (جواز السفر العراقي الاكتروني) کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە،نۆرەکە بە ناوی خۆت تۆمار بکە (حجزا لاكتروني) کۆدێکت بە نامە بۆدێتەوە کە بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.

2- پێویستە کارتی بانکی ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت و بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی 91 هەزار دینارە.

3- کارتی نیشتمانی ڕەسەن.

4- کارتی زانیاری ڕەسەن، مەرجە کارتی زانیاری هەولێر بێت.

5- پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.

6- بۆ منداڵ (بەڵگەنامەی لەدایک بوون + وێنە تۆماری ئەلیکترۆنی منداڵەکە + کارتی نیشتمانی باوکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن) + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر هەبێت.

7- بۆ هاووڵاتییانی سەرەوەی 18 ساڵ کە هاوسەرگیریان نەکردوە (کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی+ لەگەل کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی.

8- ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دووای کردبوو یاخوود جیابوونەوە (بەڵگەنامەی پێ سپاردن (حجة الوصاية بە زمانی عەرەبی) + کارتی نیشتمانی خۆی (ڕەسەن) + کارتی نیشتمانی دایکی(ڕەسەن) + کارتی زانیاری بە ناوی دایکی (ڕەسەن).

9- ئەگەر منداڵ باوکی لەدەرەوەی وڵات بوو (حجة القيمومة المؤقتة (بەزمانی عەرەبی)+کارتی نیشتمانی خۆی و دایک و باوکی (ڕەسەن) + کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن).

هەروەها روونیشکراوەتەوە: “بۆ نۆرە گرتن رۆژانی پێنجشەممە سیستەمی ئەپلیکەیشنەکە دەکرێتەوە کە هاووڵاتییان دەتوانن زانیارییەکان پربکەنەوە و کات و رۆژی سەردانیان بۆ دیاری دەکرێت بەمەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی.”

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە لەو کات و رۆژەی کە بۆی دیاریکراوە سەردانی نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی هەولێر بکەن، بە پێچەوانەوە نۆرەکەی دەفەوتێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button