جیهانگرنگ

دادگای فەرەنسا باڵاپۆشی قەدەغە دەکات

دادگای ئیداری فەرەنسا بڕیاری قەدەغەکردنی باڵاپۆشی لە قوتابخانەکان پەسەند کرد.

 ئیداری فەرەنسا دوای سەرنجدان لە ژمارەیەک سکاڵای تایبەت بە ڕەتکردنەوەی بڕیاری قەدەغەکردنی باڵاپۆشی لە قوتابخانەکاندا، پەسەندی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەیان بۆ قەدەغەکردنی باڵاپۆشی کردووە و پێیانوایە بڕیارەکە جیاکاری دژی موسڵمانان تێدا نییە.

ئەمەش لەکاتێکدایە دانیشتووانی فەرەنسا 67 ملیۆن کەسە و لەو رێژەیەش لەسەدا 10 موسوڵمانن.

لەم بارەیەوەش، سەرۆکی فەرەنسای ئیمانوێل ماکرۆن، گوتی: قوتابخانە سیکۆلارە و ئەوەش واتە نابێت ببێتە شوێنێک بۆ نیشاندانی هێما ئایینیەکان، ئێمە دەبێت گفتوگۆ بکەین و ڕوونیبکەینەوە، بەڵام بە بڕوای من زۆر گرنگە کە قوتابخانەکان وەک شوێنێکی بێلایەن بمێننەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button