
حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پلانیدایە زیاتر گرنگی بە کردنەوەی کارگە بدات بۆ بە بازاڕکردن و بەپیشەسازیکردنی بەرھەمی ناوخۆی جووتیاران.
ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دھۆک رایگەیاند: لە دھۆک ژمارەیەک کارگە بۆ بەرھەمی ناوخۆی جووتیارانی سنووری دھۆک دەکرێنەوە، کارگەیەکی بەرھەمێنانی ئاوی تەماتە تەواو بووە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا کارگەیەکی دروستکردنی شەربەتی ترێش بکەوێتە کار.
گوتیشی:” کردنەوەی ھەردوو کارگەکە کاریگەری لەسەر بە بازاڕکردنی بەرھەمی جووتیارانی سنووری پارێزگای دھۆک دەبێت.
باسی لەوەشکرد :” حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پلانیدایە زیاتر گرنگی بە کردنەوەی کارگە بدات بۆ بە بازاڕکردن و بەپیشەسازیکردنی بەرھەمی ناوخۆی جووتیاران و هەنگاوەکانیش دەستیان پێکردووە.
Facebook Comments Box



