رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت سەبارەت بە پشکی هەرێم لە بودجە کۆدەبێتەوە

وابڕیارە سبەی شەممە ٩/٩/٢٠٢٣ هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بۆ تاوتوێکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی فیدراڵی هەروەها دۆخی سیاسی عێراق و جێبەجکردنی کارنامەی کابینەکەی سوودانی کۆببێتەوە.

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی سەرکردە باڵاکانی عێراق کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دۆخی سیاسی و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەکەی محەممە شیاع سوودانی دەکات، لەوانەش دۆخی ئەمنی و رووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکووک و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر رەوانەکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی فیدراڵی.

بەپێی زانیارییەکان هەریەکە لە فوئاد حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە بەغدا و شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەکە بکەن.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو ئاستەنگانە دەکرێت کە بۆ جێبەجێکردنی یاسای بوودجەی فیدراڵی دروستبووە، بە تایبەت لە رەوانەکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بۆ هەر مانگێکی (9، 10، 11) بری تەنیا 500 ملیار دینار وەک قەرز بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button