
ئاژانسى کاروبارى پۆلیسی سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیەنداروێکدا ئاشکرایکرد، چوار ژن و پیاوێکیان دەستگیرکردووە، کە کچێکیان لە خانوویەکى ناوچەى سەیدییەی بەغداى پایتەخت بەندکردووە، بۆ ئەوەی بازرگانیی پێوە بکەن، “هەروەها تۆمەتبارەکان دەستدرێژیی سێکسیان کردووەتە سەر کچەکە.”
ڕاشیگەیاندووە، لەکاتى لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکاندا، دەرکەوتووە کە کاریان ئەوە بووە کچان بە پارە هەڵبخەڵەتێنن، گوایە خانوویان بۆ دابین دەکەن، بەڵام ئامانجیان بازرگانیکردن بووە پێیانەوە.
دۆسیەی تۆمەتبارەکان بەگوێرەى مادەى 422 لە یاساى سزاکانى عێراق رادەستى لایەنى پەیوەندار کراوە. ئەو مادەیە تایبەتە بە رفاندنى کچانى خوار تەمەن 18 ساڵ و سزاکەشى لە هەندێک باردا دەگاتە بەندکردنى تاهەتایی.
Facebook Comments Box



