رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
بارانبارین لە عێراق و هەرێم دەستپێدەكات
واسق سەلامی كەشناسی عێراقی وادەی دەستپێكردنی بارانبارینی لە عێراق و هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.
واسق سەلامی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، بە تەواوی وەرزی گەرما كۆتایی هاتووەو وردە وەردە دەچنە ناو وەزری پایز، بۆیە لەم چەند رۆژەدا هیچ بەرزبوونەوەیەكی پلەكانی گەرما لە عێراق و هەرێم تۆمار ناكرێت.
ئەو کەشناسە راشیگەیاند، لەدوای چوونە ناو وەرزی پایز و لە دوو هەفتەی سەرەتا هیچ حاڵەتێكی بارانبارین تۆمار ناكرێت، بەڵام لەدوای 15ی ئۆكتۆبەرەوە رادەی شێ زیاتر دەبێت و دەچینە ناو وەرزی بارانبارینەوە.
ئەو باسی لەوەش كردووە، بەهۆی گۆڕانی كەش و هەواو ناسەقامگیری رادەی شێ بەرزبوونەوەی زۆرتر تۆنار دەكات و خێرایی باش زیاتر دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە چەند ناوچەیەك.
Facebook Comments Box