کوردستانگرنگ

وەزارتی دارایی 45 هەزار کەس دادەمەزرێنێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٠/٩/٢٠٢٣ وەزارەتی دارایی درووستکردنی نمرەی هەلی کار بۆ دامەزراندنی ئەو کەسانەی لە پیشەی پزیشکی، تەندروستی، و پەرستاریدا ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا لە وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە کە بەشی بودجە لە وەزارەتی دارایی ڕێکارەکانی دروستکردنی نمرەی هەلی کار بۆ دامەزراندنی کەسانی پیشەی پزیشکی، تەندروستی، و پەرستاری لە وەزارەت تەواو کردووە و 45 هەزار و 426 لەوانەی کە یاسای دەرچوونی پزیشکی هەموارکراوی ژمارە 6ی ساڵی 2000 دەیانگرێتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وەزارەتی دارایی داوای لە وەزارەتی تەندروستی کردووە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی بکات بەمەبەستی ئەوەی ئەنجومەن بتوانێت دامەزراندن بۆ پۆلە وەرگیراوەکان دەستپێبکات، بەو پێیەی وەزارەتی بودجە وەزارەتەکانی پێشوو ئاگاداردەکاتەوە لە تێچووی حیسابکردن ئەم نمرانە دوای خەمڵاندنی ئەو خشتانەی لە وەزارەتی تەندروستی وەرگیراون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button