جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

7 چەکداری داعش لە عێراق دەکوژرێن

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: لە مانگی ڕابردوودا 36 ئۆپەراسیۆنمان لە دژی داعش لە عێراق و سووریا ئەنجام دا کە بوونە هۆی کوژرانی 7 چەکدار و دەستگیرکردنی 25 چەکداری دیکە.

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش ڕایگەیاند، “فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا شانبەشان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هاوبەشەکانی دیکە لە میانی مانگی ئابی ڕابردوو 36 ئۆپەراسیۆنیان لە دژی چەکدارانی داعش ئەنجام دا کە بوونە هۆی کوژرانی 7 چەکداری داعش و دەستگیرکردنی 25 چەکداری دیکەش”.

ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی زیاد کرد، “28 ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە عێراق ئەنجام دران کە بوونە هۆی کوژرانی 6 چەکداری داعش و دەستگیرکردنی 18 دیکەش، لە سووریا هێزەکانی هاوپەیمانان 8 ئۆپەراسیۆنیان ئەنجام دا کە بوونە هۆی کوژرانی یەک چەکدار و دەستگیرکردنی 7 چەکداری دیکەش”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button