کوردستانگرنگ

سکاڵا لەو کەسانە تۆماردەکرێت کە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستانن

کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخش و چالاکوانی مەدەنی و بنەماڵەی شەهیدان، ڕایانگەیاند: سکاڵای یاسایی دژی ئەوکەسانەی رەئی چەواشەکارانەیان بە خەلک گەیاندوە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان، تۆماردەکەن.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

ئەمڕۆ کە دەکاتە رۆژی دووشەممە کاتژمێر 11 ی بەیانی لە ڕوانگەی هەستکردن بە خەبات و خوێنی شەهیدانمان
وەکو تیمێكی پارێزه‌ران له‌ كوردستان به‌هاوبه‌شی كۆمه‌لێك گه‌نجی خۆبه‌خش و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بنەماڵەی شەهیدان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان، کۆنگرەی رۆژنامەوانیمان دەبێت سەبارەت بە تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی دژی ئەوکەسانەی رەئی چەواشەکارانەیان بە خەلک گەیاندوە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان،.

وە سکالا کەمان دەگەیەنینە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان دژی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌واشه‌كار و دروستكردنی بێمتمانه‌یی له‌لای تاكی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌ویش به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی لێدوانی چه‌واشه‌كارانه‌ بۆ شێواندنی رای گشتی و به‌هێزكردنی گوتاری داگیركه‌ر و بێگانه‌ له‌خاكی كوردستان.

لەو چوار چێوەیەدا بەیانی کاتژمێر 11 کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەبەستین.
شوێن : بەردەم سەرۆکایەتی داواکاری گشتی.

هەموو ئەوانی ئامادە. دەبن لەو چالاکیە پێویستە نیو کاتژمێر زوتر ئامادەبن .

پارێزەری راوێژکار : کارزان هەنارەیی

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button