جیهانکوردستانگرنگ

وەزیری دەرەوەی نەمسا لە هەولێرە

ئەلیکساندەر چالێنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

دوای گەیشتنی وەزیری دەرەوەی نەمسا بۆ هەولێر، بڕیارە سبەی چوارشەممە ١٣/٩/٢٠٢٣ وەزیری دەرەوەی نەمسا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

هەر بەپێ زانیارییەکان بڕیارە نەمسا بەمەبەستی فروانکردنی پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کونسوڵخانە لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە کە دوێنی باڵوێزخانەکەی لە بەغدا کردەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button