کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی: پشوودرێژیی ئێمە، مانای لاوازیی هەرێمی کوردستان نییە

ئەمرۆ چوارشەممە ١٣/٩/٢٠٢٣ مەسرور بارزانی، زەنکی دەسپێکردنی یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە هەولێر لە گوتارێکدا بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ئاشکرای کرد “هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەو قەیرانەی ئێستا هەیە تێپەڕێت، بەنیازین سەردانی بەغدا بکەین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ئاشتییانە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانمان بدەین.”

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا سەرۆکی حکومەت رایگەیاند “پشوودرێژیی ئێمە، مانای لاوازیی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو خەمخۆریی ئێمەیە بۆ ئەوەی کێشە و گرفتەکان بە ئەقارێکی دیکەدا نەبرێن.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button