کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی نەمسا دەکات

ئەمرۆ چوارشەممە ١٣/٩/٢٠٢٣ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی لە ئەلێکساندەر شالنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا و شاندی یاوەری کرد.

ئەلێکساندەر شالنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، “باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا دەکەین، هەروەها کۆمەڵێک بابەت هەن گفتوگۆی لەبارەوە دەکەین”.

گوتیشی: “من لەگەڵ شاندێکی بازرگانی گەورە لێرەم، بۆ ئەوەی پەرە بە پەیوەندییە بازرگانییەکان بدەین لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق، لەم سەردانەدا زۆر بابەتمان هەیە کە دەمانەوێت باسی لێوە بکەین. پێویستمان بە ئاڵوگۆڕی زیاتری سیاسیی و بازرگانیی هەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، زۆر دڵخۆشم کە ئەمڕۆ لێرەم”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button