کوردستانگرنگ

لەسەر پردێکی سلێمانی کچێک خۆی دەکوژێت

رۆژی پێنجشەممە 14-09-2023 سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی “122” گوتی، “دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە کە کەسێک لەسەر پردی پەڕینەوەی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی خۆی هەڵداوەتە خوارەوە، تیمەکانمان گەیشتنە شوێنێ رووداوەکە و دەرکەوت کەسەکە گیانی لەدەستداوە.”

بە گوتەی بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، تەرمی ئەو کەسە رەوانەی دادپزیشکی کراوە.

سەبارەت بە ناسنامەی کەسەکە، سامان نادر گوتی، “هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە، بەڵام لە رەگەزی مێیە و تەمەنی لەنێوان 10 بۆ 20 ساڵ دەبێت.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button