کوردستانگرنگ

پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی کەشوهەوات دوو رۆژی بڵاویكرده‌وه‌.

بەگوێرەی پێشبینیەکان ئه‌مرۆ پێنجشه‌م 14ی9ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووك له‌ كه‌شدا.

وه‌زاره‌تی گواستنەوە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پله‌كانی به‌ نزیكه‌ی 2 تا 4 پله‌ نزمترده‌بێت له‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ چوارشه‌م.


سەبارەت بە پێشبینیەکانی سبه‌ی هه‌ینی15ی9ی2023، ڕایگەیاند: ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك نزمتر ده‌بێت به‌ به‌راورد به‌ تۆماكراوه‌كانی ئه‌مرۆ پێنجشه‌م. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 37 پلەى سیلیزى
سلێمانی:36 پلەى سیلیزى
دهۆک: 35  پلەى سیلیزى
کەرکوک: 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 38 پلەى سیلیزى
 زاخۆ: 36 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 23 پلەى سیلیزى
سۆران: 34  پلەى سیلیزى
گەرمیان: 40  پلەى سیلیزى.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button