جیهانزانست و تەکنۆلۆژیاگرنگ

جیاوازییەكانی نێوان ئایفۆنی 14 و 15

لەگەڵ ڕاگەیاندنی بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی ئایفۆن ١٥، پرسیار لەسەر تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە نوێیەکە و بەراوردکردنی لەگەڵ مۆبایلەکەی پێش خۆی، کە ئایفۆن ١٤ بوو، دەستیپێکرد.

دیارترین جیاوازی مۆبایلەکە لە ڕووی تەکنەلۆژیا و تایبەتمەندییەکانییەوە ئەوەیە، هەموو مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٥ لەمساڵدا گۆڕانکارییەکی گەورەیان بەخۆوە بینیوە لە ئاستی دیزایندا، جا چ لە کەرەستەی بەرهەمهێناندا بێت، یان لە تەکنەلۆژیای نوێدا بۆ تێکەڵکردنی ڕەنگ لە هەموو بەشێکیدا و ئەو گۆشانەی، کە زیاتر دەردەكەون لە رووی دەرەوە.

هەروەها چینی پاراستن لەسەر شاشەکە بەهێزتر بووە و بەرگەی فشاری زیاتر دەگرێت لە چاو وەشانی پێشوو، وەشانی Pro جیاوازن لەوەی، کە لە تیتانیۆمی کوالیتی بەرز و بەهێزتر دروستکراون.

جگە لە هەموو ئەوانە، مۆبایلە نوێیەکە تایبەتمەندی Dynamic Island ی دەستەبەركردووە، کە دیزاینی پێشەوەی گۆڕیوە، بەو پێیەی ئەو نۆچەی لە سەرەوەی شاشەکەیدا هەبوو، ئێستا بوونی نەماوە.

لەسەر ئاستی کارایی ئەم تایبەتمەندییە فەزای کارلێککارانە دابین دەکات، کە تیشک دەخاتە سەر ئاگادارکردنەوە و چالاکییە ڕاستەوخۆکان لەبەردەم چاوتدا بۆ ئەوەی هیچ شتێکی نوێ لەدەست نەدەیت لەکاتێکدا سەرقاڵی کارەکانی تریت.

ئایفۆن ١٥ دیزاینی شاشەكەشی گوڕاوەو ئەپڵ ڕەقییەکەی باشتر کردووە بە چارەسەرکردنی لە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دوو ئایۆن بە خواستی خۆی، هەروەها بەهۆی لاشەی ئەلەمنیۆمی مۆبایلەکە پلەیەکی بەرزی ڕەقبوونی هەیە و توانای بەرگەگرتنی فشارەكانیشی زیاتر.

هەروەها بەرگری لە ئاو و تۆز دەکات بەپێی ستانداردی IP68. ، لەگەڵ ئەوەش زنجیرە مۆبایلەكانی ئەپڵ بە پێنج ڕەنگ بەردەستە، کە بریتین لە پەمەیی، زەرد، سەوز، شین و ڕەش.

سەبارەت بە ئایفۆن ١٤، دیزاینێکی سادەتری هەیە، كە چوارچێوەیەکی لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە، پێشەوە و دواوەی شووشەیە، هەروەها بەرگری لە ئاو و تۆز دەکات بەپێی ستانداردی IP68. ، ئەوانیش بە پێنج ڕەنگ بەردەست بوون، ڕەش (Midnight)، ڤایۆلێت، سپی (Starlight)، شین، سوور، زەرد.

لەرووی قەبارەی شاشەش مۆبایلی ئایفۆن ١٥ Super Retina بە قەبارەی ٦.١ ئینج دیزاینكراوەو زۆرترین ڕووناکی شاشەی ئایفۆن ١٥ دەگاتە ١٦٠٠ نیت، ئەمەش وایکردووە وێنە و ڤیدیۆی HDR لە جاران باشتر دەربکەون، لە ژێر خۆردا زۆرترین ڕووناکی دەرەوە دەگاتە ٢٠٠٠ cd/m2.

بەڵام ئایفۆن، ١٤ کە ساڵی ڕابردوو بڵاوکرایەوە، هاوشێوەی ئایفۆنە نوێیەکەیە لە جۆری شاشە و قەبارە و ڕێژەی نوێکردنەوە، بەڵام جیاوازیەکەی لە ڕوونی و ڕووناکیدایە زیاتر دەردەكەوێت.

لە ڕووی کاراییەوە ئایفۆن ١٥ بە پڕۆسێسەرێکی شەش ناوەکی (A16 Bionic) کاردەکات، کە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای 4nm دروستکراوە، کە هەمان پرۆسێسەرە، کە لەگەڵ مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٤ Pro کاردەکات.

ئەم پرۆسێسەرە تایبەتمەندە بە خێرایی و کارایی لە کاراییدا، پشتگیری لە تایبەتمەندی (Dynamic Island) دەکات، هەروەها توانای وێنەگرتنی بەرزە.

كۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاندووە، 20% وزەی کەمتر بەکاردەهێنێت، هەروەها بزوێنەری دەماری نوێ، کە 16 ناوەکی هەیە دەتوانێت تا 17 ترلیۆن کار ئەنجامبدات لە چرکەیەکدا، ئەمەش ڕێگە بە کارەکانی بیرکاری دەدات.

لە کاتێکدا مۆبایلی ئایفۆن ١٤ بە پڕۆسێسەرێکی شەش ناوەکی (Apple A15 Bionic) کاردەکات، کە بە تەکنەلۆژیای ٥ نانۆمەتر دروستکراوە، زۆرترین فرێکوێنسی ٣.٢٣ گێگاهێرتزە، ئەم پڕۆسێسەرەش تایبەتمەندی کارایی بەهێزی هەیە، بەڵام بێگومان بە پڕۆسێسەرە نوێیەکە باشترە.

هەرچی كامێرایە، لەئەمساڵدا کامێراکە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە مۆبایلە نوێیەکەدا بەخۆیەوە بینیوە، چونکە ڕوونی هەستەوەری کامێرای سەرەکی بۆ ٤٨ مێگاپێکسڵ بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا لە وەشانی ساڵی ڕابردوودا ١٢ مێگاپێکسڵ بووە.

ئایفۆن 15 کامێرای دواوەی دوو عەدەسەی لەگەڵدایە، کامێراکە پشتگیری لە تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K دەکات بە ڕێژەی 24، 25، 30، یان 60 چوارچێوە لە چرکەیەکدا، تۆمارکردنی ڤیدیۆی 1080p HD بە ڕێژەی 25، 30، یان 60 چوارچێوە لە چرکەیەکدا، ڤیدیۆی HD 720p بە ڕێژەی 30 چوارچێوە لە چرکەیەکدا، پشتگیری لە دۆخی Cinematic دەکات بۆ وێنەگرتنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K بە خێرایی 30 چوارچێوە لە چرکەیەکدا.

سەبارەت بە کامێرای پێشەوە، مۆبایلەکە کامێرای تاکە عەدەسەی 12 مێگاپێکسڵ و دەرچەی عەدەسەی f/1.9 و پشتگیری تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K لەخۆدەگرێت.

هەروەها نەوەی نوێی پۆرترێت دەناسێنێت، بەو پێیەی گرتنی پۆرترێت ئاسانتر دەکات لە پێشوو، وردەکاری زیاتر پیشان دەدات و ئەدای باشتر لە ڕووناکی کەمدا پێشکەش دەکات.

پاتری و سیستەمی کارپێکردن، كە پێشبینی دەکرا ئەمساڵ توانای پاتری و خێرایی شەحنکردنەوەی مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٥ زیاد بکات، بەتایبەتی کە پاڵپشتی دەرچەی USB-C دەکات بۆ شەحنکردنەوە، بەڵام تا ئێستا ئەپڵ توانای پاتری یان خێرایی شەحنکردنەوەی مۆبایلە نوێیەکانی ڕانەگەیاندووە، تەنیا ئەوە نەبێت، كە رایگەیاندووە، پاتری ئایفۆن ١٥ بۆ ماوەی ٢٠ کاتژمێر دەمێنێتەوە.

ئەم دوو مۆبایلە لە بژاردەی توانای هەڵگرتنی ناوخۆییدا بیرگەی مۆبایلەكە سێ بژاردەی خستووەتەڕوو كە بریتین لە ١٢٨، ٢٥٦، یان ٥١٢ گێگابایت.

بەڵام لە نرخدا جیاوازن، بەو پێیەی نرخی ئایفۆن ١٥ لە ٨٠٠ دۆلارەوە دەست پێدەکات، ئێستاش نرخی ئایفۆن ١٤ لە ٧٠٠ دۆلارەوە دەست پێدەکات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button