رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات

بەگوێرەی بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کە لەلایەن فەرمانگەی میدیایی پەرلەمانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 18/9/2023، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، یەکێک لە بڕگەکانی کۆبوونەوەکەش دەنگدانە لەسەر بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە.

پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە چوار ماددە پێکهاتووە:

مادەی یەکەم:

پارێزگایەک بە ناوی پارێزگای هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان – عێراق، دروست دەکرێت، بۆ ئەوەی ببێتە پارێزگای ژمارە نۆزدە لە کۆماری عێراق، سەنتەرەکەشی قەزای هەڵەبجە دەبێت.

مادەی دووەم:

دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سنوور و یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگاکە دیاری بکات، لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان و لیژنەی یاسایی پێشنیازیان کردووە، کە سنووری کارگێڕیی پارێزگای هەڵەبجە و یەکە کارگێڕییەکانی سەر بە پارێزگاکە بەپێی نەخشەی هاوپێچکراوی یاساکە دەبێت.

مادەی سێیەم:

پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانی ئەو یاسایە جێبەجێ بکەن، هەردوو لیژنەکە پێشنیازیان کردووە، “پێویستە وەزارەت و لایەنە پەیوەندارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان حوکمەکانی ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن”.

مادەی چوارەم:

ئەو یاسایە لە رێکەوتی بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمیی “وەقائیعی عێراقی” جێبەجێ دەکرێت.

لە (2ـی نیسانی 2023)، پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێکدا کە شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتی دانیشتنەکەی دەکرد، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ئەنجامدا، هەروەها لە رۆژی پێنجشەممە (4ـی ئایاری 2023)، پەرلەمانی عێراق، خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژەیاساکە کرد.

پارێزگای هەڵەبجە لە قەزای ناوەندی هەڵەبجە و هەرچوار ناحیەکانی خورماڵ، بیارە، سیروان و بەمۆ پێکهاتووە و بە درێژایی 18 کیلۆمەتر هاوسنوورە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، دوو دەروازەی سنووریی لەگەڵ ئەو وڵاتە هەن کە بریتین لە دەروازەی شوشمێ-تەوێڵە و پشتە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button