رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ئێران: سبەی دوایین رۆژی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان تاران و بەغدایە

دوای ئەوەی لە بەغدا رێککەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران واژۆ کرا، سبەی کۆتایی رۆژی رێککەوتنەکەیە.

ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە 18-09-2023 لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی هەفتانەی خۆیدا لە تاران لەبارەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان قسەی کرد و گوتی، هەبوونی ئەو هێزانە لە هەرێمی کوردستان “پێچەوانەی ئاسایشی سنووریی نێوان هەردوو وڵاتە.”

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ لایەنی عێراقی ئاماژەی بەوە کردووە کە “کۆماری ئیسلامی بوونی ئەو هێزانە قبووڵ ناکات” و گوتیشی، حکومەتی عێراق رایگەیاندووە کە پابەندی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵاتە و تارانیش چاوەڕێی جێبەجێکردنی دەکات.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رۆژی چوارشەممە 13ی ئەیلوول گەیشتە تاران و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران دا کۆبووەوە و گوتی، لە دوایین قۆناخی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەدان، گوتیشی، “گرووپە جیاوازەکان لە سنووری عێراق و ئێران لە چەک داماڵدراون، کەمپ دروستکراوە و دەبێتە کەمپی پەنابەران. ئەو کەمپانە لە داهاتوودا لەلایەن ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان یان کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بەڕێوەدەبرێن”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button