رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
واشنتن: پشتگیری تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین
ڤیکتۆریا تەیڵەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا بۆ کاروباری ئێران و عێراق لە نوسینگەی کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە و دەڵێ، پشتگیری تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین.
تەیڵەر هانی هەرێمی کوردستان و بەغدا دەدات لە دیالۆگ بەردەوام بن، وەک رێگەیەک بۆ دڵنیابوونەوە لە بەهێزی و پێداگری هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقێکی سەربەخۆ.
Facebook Comments Box