سەرۆکی هەرێم و فەرماندەی هاوپەیمانان جەخت لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/9/21 بنێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جه‌نه‌راڵ جۆول ڤاوڵ فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و دوايين هه‌نگاوه‌كانى يهكخستنهوهى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و گرفته‌كانى به‌رده‌مى تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه هه‌م له عێراق و هه‌م له سوورياش، ده‌بێ هه‌موو لايه‌نه‌كان هاوكار بن بۆ ڕێگه‌گرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش كه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ڕاستهقينهيه بۆ سه‌ر ئاسايش و سهقامگيريى ناوچه‌كه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون كه ده‌بێ ئه‌وانه‌ى له ده‌ستى داعش ڕزگار ده‌كرێن، يان كه‌مپه‌كان جێده‌هێڵن، شياندنيان بۆ بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ نێو كۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سەر چۆنيهتيى ڕێگريكردن له توندڕه‌وى.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ئاماژه‌يان به‌وه كرد كه له پرۆسه‌ى چاكسازى و يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه‌دا وێڕاى هه‌ندێ پێشكه‌وتن، به‌ڵام كێشه‌ى جددى له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌دا هه‌ن و پێويسته چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى، پابه‌نديى هه‌رێمى كوردستانى به به‌رده‌واميى كاركردن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه و يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه، دووپات كرده‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.