
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه رایگه‌یاند كه هه‌ردوو رۆژه‌كه پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22/9/2023 ڕایگه‌یاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش بە نزیکەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌م.
سه‌باره‌ت به كشوههوای سبه‌ی شه‌ممه‌ش، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هه‌ینی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پێشبینی كرد پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه بێت:-
هەولێر: 40 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 38 پلەى سیلیزى
دهۆک: 39 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 40 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 27 پلەى سیلیزى
سۆران: 39 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 44 پلەى سیلیزى



