کوردستانگرنگ

ئاسنی 10 تاوەری كارەبا دەدزرێن

لە سنوری پارێزگای دهۆک، ئاسنی 10 تاوەری كارەبا دەدزرێن.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، تیمەکانی کارەبا لە قەزای شێخانی سنووری پارێزگای دهۆک لە کاتی پشکنینی تۆڕ و تاوەرەکانی کارەبا بۆ ئامادەکارییەکانی وەرزی زستان، بۆیان دەركەوتووە ژمارەیەکی زۆری ئاسنەکانی تاوەرەکانی کارەبا دزراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە نزیک گوندەکانی جالیدۆک و زیناڤا ژووری لە ناحیەی قەسرۆک، 400 پارچە ئاسنی 10 تاوەری کارەبای هێڵی 132 کەی ڤیی (ئاکرێ-باعەدرێ) لێ کراونەتەوە و مەترسی لەسەر تۆڕی کارەبای ناوچەکە و گیانی هاووڵاتییان دروست بووە.

کارەبای دهۆک داوای لە لایەنەکانی پەیوەندیدار کردووە بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە بکەن و بە زووترین کات ئەنجامدەرانی رادەستی دادگا بکرێن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button