کوردستانگرنگ

روونکردنەوە لەسەر ناردنی 700 ملیار دینارەکە و دابەشکردنی مووچە دەدرێت

دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە (24ـی ئەیلوولی 2023)، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 250 ملیار دینار لە رێگای بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، لیستی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە.

لەلایەن خۆیەوە، مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ 250 ملیار له‌ به‌غداوه‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ و چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی ته‌واوی 700 ملیار دینارەکە دەکەن.

مه‌ولوود سابیر ئاماژەی بەوەشکرد، بانكی ناوه‌ندیی عێراقی به‌پێی ئه‌و یه‌ده‌گه‌ی له‌ بانكەکانی رافیده‌ین، ره‌شید و بازرگانی عێراق هەیە، ئه‌و 700 ملیار دیناره‌ی بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌، بۆ هه‌رێمی كوردستان رەوانەی دەکات، بۆیە ئەو بڕە پارەیە بە یەک پاکێج ناکرێتە سەر هەژماریی بانکیی وەزارەتی دارایی.

بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان راشیگەیاند، بانکی ناوەندیی عێراق کێشەی لە دابینکردنی نەختینەی دینار هەیە، بۆیە ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دواکەوت و بە یەک قۆناغ رەوانە نەکراوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، هیچ مەترسییەک لەسەر ناردنی 700 ملیار دینارەکە نییە و لە چەند رۆژی داهاتووش بڕەکانی دیکە دەخرێنە سەر هەژماریی بانکیی وەزارەتی دارایی و دابەشکردنی مووچەش بەپێی لیستی بڵاوکراوەی وەزارەتی دارایی بەردەوام دەبێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button