رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ئاگـادارییەکى گرنـگ بۆ سـێ یەکەمەکـان و هەڵگـرانى بروانـامە بـاڵاکان

پرۆسەى وردبینى کردن لە دۆسیەى سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێم کە دانیشتوى ناوچەکانى دەرەوەى هەرێمن دەستیپێکرد

لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان پرۆسەى وردبینى کردن لە دۆسیەى سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بڕوانامە باڵاکانى دەرچوى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کە دانیشتوى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانن بەمەبەستى دامەزراندنیان دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ دوشەممە ڕێکەوتى (2023/9/25) لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا بە ئامادەبونى د. توانا نجف محمدخان بەڕێوەبەرى گشتى کارێگڕى و دارایى و جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى و تیمى تایبەت بە دۆسیەى دامەزراندنى سێ یەکەمەکان و بڕوانامە باڵاکان لە وەزارەت و تیمى ئەنجومەنى ڕاژەى گشتى لە حکومەتى عێراقى فیدرال کۆبونەوەیەک بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکى کۆبونەوەکەدا بەڕێوەبەرى گشتى کارگێڕى و دارایى تیشکى خستە سەر هەوڵە بەردەوامەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم لەگەڵ حکومەتى عێراقى بەمەبەستى بەرەو پێش بردنى کارو کردارەکان بۆ دامەزراندنى سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێم کە دانیشتوى ناوچەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستانن، بۆ ئەمەش ستایشى کارەکانى هەردوو تیمى کرد و هەموو پشتیوانى و هاوکارییەکى بۆ سەرکەوتنى پرۆسەکە دوپاتکردەوە.

دواتر کۆبونەوەى تەکنیکى تیمى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئەنجومەنى راژەى گشتى عێراق بەمەبەستى وردبینى کردن لە دۆسیەى سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بڕوانامەى باڵاکان، کە دەرچوى زانکۆکانى هەرێمن و دانیشتوانى دەرەوەى هەرێمى کوردستانن بۆ دامەزراندنیان بەڕێوەچوو.

لە کۆبونەوەکەدا سەرجەم کێشەو گرفتەکانى بەردەم پرۆسەکە تاوتوێکران و ڕێگەچارەى چارەسەرکردنیان بۆ دیاریکرا، بۆ ئەمەش وا بڕیارە لەماوەى یەک هەفتە وردبینى کردن لە کۆى پرۆسەکە کۆتاى پێبهێنرێت.

لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم ئاگادارى سەرجەم سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بروانامە باڵاکان دەکات، کە یاساکانى ژمارە (٥٩) و (٦٧) دەیانگریتەوە بۆ دامەزراندن لەسەر میلاکى حکومەتى عێراق، پێویستە سەردانى ئەم بەستەرە (confirm.iraqi-fpsc.gov.iq) بکەن، بەمەبەستى وردبینى کردن وهەڵەچنینى داتاکانیان، هەروەها جەختکردنەوە لەسەر راستى و دروستى ئەو داتایانەى لە فۆرمەکانیان داتا کراوە. بۆیە هەر دەرچوێک ئەگەر هاتوو لە داتاکان کێشەى هەبێت و نەتوانێت چارەسەرى بکات دەتوانێت لە ڕێگەى ئێمەیڵى وەزارەت (gdaf.office@mhe-krg.org) وێنەیەک لە داتاکەى خۆى بنێرێت و هەڵەکان دەستنیشان بکات بەمەبەستى راستکردنەوەى.

هەروەها وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاگادارى دەرچوان دەکاتەوە هەر دەرچویەک دواى ئەوەى سەرجەم داتاکانى راست و دروست بوو، پێویستە داتاکان لە فۆڕمى ئەلیکترۆنى داتا بکات و پەسەندى بکات و بینێرێت، بۆ ئەوەى بێ بەش نەبێت لە دامەزراندن. هەروەها بەستەرەکە تاکو سبەى سێشەممە سەعات (١٢)ى شەو کاراییە بۆ دەرچوان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button