جیهانکوردستانگرنگ

ماڵپەڕێکی کەنەدی داوا لە گەشتیاران دەکات سەردانی هەولێر بکەن

ماڵپەڕێکی کەنەدی داوا لەگەشتیاران دەکات سەردانی قەلای هەولێر بکەن و دەلێت: یەکێکە لە کۆنترین قەلا جیهانیەکان.

ماڵپەڕی “زە ترافێڵ”ی كەنەدی لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەولێر بەیەكێك لە گەورەترین شارەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق دادەنرێت، هاوكات قەڵاكەی كە دەكەوێتە ناوەندی مێژوویی شارە مۆدێرنەكە،بە بەشێك لە شاری هەولێر دادەنرێت كە كۆنترین شوێنەواری قەڵاكانی جیهانە.


لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژەش بەوە كراوە كە سەردانیكردنی قەڵای هەولێر بۆ گەشتیاران بە خۆراییە كە دەكەوێتە سەر گردێكی گەورە لە شێوەی هێلكەییدا و بە درێژایی هەزاران ساڵ دروستكراوە .

هەر لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، قەڵای هەولێر لە ساڵی 2014ەوە خراوەتە لیستی میراتی جیهانییەوە و چوونە ژوورەوە بە بەخۆڕاییە، هەروەها ڤیزەی ئەلیكترۆنی بۆ هەرێمی كوردستان نزیكەی 72 دۆلارە و بۆ ماوەی 30 ڕۆژ كارا دەبێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button