کوردستانگرنگ

راگەیەندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانەوە

*بڕی زیاتر لە (١١) یانزەکیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا..

دوای دەستبەرداگرتنی بڕی (١١)یانزە کیلۆو (٦٥٠)گرام لە ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستال لەشاری هەولێرو تەواوکردنی رێکارەیاساییەکان و وەرگرتنی بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران، لە ڕێکەوتی ٢٥ی ٩ی ٢٠٢٣ دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش – سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی راپەڕین، بەهاوبەشی توانرا (٥) پێنج تۆمەتبار لە شاری سلێمانی و شارۆچکەی قەڵادزێ دەستگیربکرێن لەگەڵ بڕێکی تر لەهەمان جۆری ماددەی هۆشبەر.

تۆمەتباران پەڕوای لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقڵیەکان ڕووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان
٢٦ی ٩ی ٢٠٢٣

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button