
پێشەوا هەورامی ڕایگەیاند: وەک هاوخەمی و رێز لە رۆحی قوربانییانی رووداوەکەی حەمدانییە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانی کرد سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان رابگەیێندرێت.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەم رووداوەش، بەڕێزیان فەرمانی کردووە تیمەکانی تەندروستی و فریاگووزاری، بەدەم قوربانییانەوە بچن و دەرگای نەخۆشخانەکانی کوردستان بە رووی بریندارەکان بکرێتەوە بۆ چارەسەری پێویستییان.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
Facebook Comments Box



