
بەچەند هۆکارێکی نادیار كۆنگرەی یەكێتی دواخرا بۆ كاتژمێر “1:30” خولەكی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کە بڕیاربوو ئەمرۆ بەیانی بەرێوەبچێت.
کەوابڕیاربوو ئەمڕۆ كارەكانی سێیەم رۆژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەبچێت و پەیڕەوی ناوخۆ پەسەندبكرێت و ئەنجومەنی سەركردایەتیی هەڵدەبژێردرێت.
تەلار لەتیف وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تائێستا لیژنەی پەیڕەو كارەكانی خۆی تەواونەكردووە و ئەمڕۆش گفتوگۆكانی بەردەوام دەكات.
هەر بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر راپۆرتی ئەو لیژنانە دەدرێت كە ئامادەكراون و دەكرێتە بەرنامەی كاری یەكێتی بۆ چەند ساڵی داهاتوو.
Facebook Comments Box



