جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

پەیامی پاپا فرانسیس لەبارەی ڕووداوەکەی حەمدانییە

پاپای ڤاتیکان پەیامێکی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکەی حەمدانییە کردووە و سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەکات، هەروەها ستایشی تیمەکانی فریاکەوتن دەکات کە بەهانای قوربانییانەوە چوون.

ئەمڕۆ هەینی 29ـی 09ـی 2023 پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لەڕێگەی کاردیناڵ پیترۆ پارۆلین، وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان پەیامێکی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکەی حەمدانییە کردووە، لە پەیامەکەیدا هاوخەمی قوڵی خۆی بۆ ڕووداوە وێرانکەرەی ئەم دواییەی قەرەقووشی عێراق دەردەبڕێت و هاوسۆزی قووڵ و پاڵپشتیی تەواوی دەگەیەنێتە هەموو ئەو کەسانەی لە ڕووداوەکەدا زیانیان بەرکەوتووە.

پاپا فرانسیس ستایشی تیمەکانی فریاکەوتن دەکات و دەڵێت: بە هەوڵی دڵسۆزانەی کارمەندانی فریاکەوتن کە ماندوونەناسانە کاریان کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و هاوکاریکردنی بریندارەکان، نزای سەلامەتیی سەرکەوتنیان بۆ دەکەم.

شه‌وی سێشەممە 26ـی 09ـی 2023 ڕووداوێکی وێرانکەر ڕووی دا، له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێكی بووکگواستنه‌وه له‌ شارۆچكه‌ی حه‌مدانییه‌‌، ئاگر له‌ هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه‌ كه‌وته‌وه‌، بەپێی ئاماره‌كانیش له‌ ڕووداوه‌كه‌دا زیاتر له‌ 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و سه‌دانی دیکەش بریندار بوون.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکان لەبارەی ڕووداوەکە، ڕاستەوخۆ هاتەسەرهێڵ و تیمەکانی فریاکەوتن و ئەمبووڵانسی بۆ پێشوازیکردن لە بریندارانی ڕووداوی سووتانی هۆڵی ئاهەنگەکەی قەزای حەمدانییە ڕاسپارد و بەزووترین کات تیمەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button