
دواى كۆبووه‌نه‌وه‌یه‌كى داخراو له نێوان باڵه‌كانى یه‌كێتیى، دره‌نگانى دوێنى شه‌و هه‌موویان له‌سه‌ر لیستى ناوى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى نوێ رێككه‌وتن.
دره‌نگانى دوێنێ شه‌و سه‌رجه‌م باڵه‌كانى نێو یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له‌سه‌ر ته‌واوى ناوى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى نوێ رێككه‌وتن و دواى په‌سه‌ندكردنى په‌یڕه و ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى پێنجه‌م ده‌نگ له‌سه‌ر لیسته هاوبه‌شه‌كه ده‌ده‌ن.
پاشان له نێو هۆڵی كۆنگره زیاتر له 50 كه‌س له یه‌ك لیستى هاوبه‌ش ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت و ژماره‌یه‌كى دیكه به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ئه‌و حیزبه كه له‌و كه‌سانه پێكدێن كه به‌رپرسیارییه‌تى حكومیان هه‌یه به دامه‌زراندن داده‌نرێن.
بەپێی زانیاریەکان، رێككه‌وتنى نێوان باڵه‌كان كارئاسانى ده‌كات بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و مادده و بڕگانه‌ى كه له ره‌شنووسى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ئه‌و حزبه‌دا هاتوون و تاوه‌كو ئێستا ده‌نگیان له‌سه‌ر نه‌دراوه و وابڕیاریشه تاوه‌كو ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ په‌سه‌ندكردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ته‌واوبێت و دواتر ده‌نگ له‌سه‌ر لیسته هاوبه‌شه‌كه‌ى ماڵى مام جه‌لال و كه‌ركووك و هه‌ولێر بدرێت.



