کوردستانگرنگ

ڕێگای سەرەکیی شەقڵاوە بۆ هەریر دادەخرێت

بەهۆی قیڕتاوکردنی ڕێگای نێوان شەقڵاوە بۆ هەرین، شارەوانی شەقڵاوە داوا لە شوفێران دەکات کە تونێلی ماوەران بەکاربهێنن.

سەرۆکایەتیی شارەوانی شەقڵاوە ڕایگەیاند: ئەمشەو لە کاتژمێر 12:00ـی شەو تاوەکو نیوەڕۆی سبەی یەکشەممە ڕێگەی سەرەکیی شەقڵاوە – هەریر  لە شەقڵاوە تاوەکو گوندی میراوە نزیک تونێلی میراوە دادەخرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکە شارەوانی شەقڵاوە هۆکاری داخستنی ڕێگەکەی ئاشکرا کردووە و دەڵێت: داخستنی ڕێگەی بەمەبەستی قیڕکردنەوەیەتی.

شارەوانی شەقڵاوە شوفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لە جیاتی ئەو ڕێگەیە شوفێران دەتوانن تونێلی ماوەران بۆ هاتووچۆ بەکاربێنن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button