رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

هۆكاری دروستبوونی كارەساتەكەی حەمدانییە ئاشكرا دەكرێت

وابڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ١/١٠/٢٠٢٣ هۆكاری دروستبوونی كارەساتەكەی حەمدانییە ئاشكرا بکرێت.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، لیژنەی بەرپرس لە بەدواداچوونی ڕووداوی حەمدانییە كارەكانی تەواو كردووە و ئەنجامەكانی گەیاندووەتە وەزیری ناوخۆ و ئەمڕۆ هۆكارەكانی دروستبوونی ڕووداوەكە ڕادەگەیەنرێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، هۆڵەكە ڕێوشوێنی سەلامەتی تێدا نییە و هیچ دەروازەیەكی فریاگوزاری نییە.

شایانی باسە لە میانی ئاهەنگێكی هاوسەرگیری شەوی سێشەممە-چوارشەممەی رابردوو، ئاگر لە هۆڵێكی هاوسەرگیری لە شارۆچكەی حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا لە باكووری عێراق كەوتەوە و 104 كەس گیانیان لەدەستدا ،كە 43 تەرمی نەناسراویان تێدایە،جگە لەبرینداربوونی سەدان كەسی دیكە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button