حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەنقەرە دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە، 1-10-2023، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی ئەنقەرە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەکۆنەی هێرشەکەی سەر ئەنقەرە دەکەن، داوای بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی نێودەوڵەتی دەکات بۆ رێگری لە تیرۆر و بیری تیرۆریستی لە جیهاندا و رێگرکردن چالاکییەکانیان.
دەقی راگەیێندراوەکە:
حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی نزیک بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەمنییەتی ئەنکەرە دەکات
ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەنکەرە
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دژی هەر کارێکی تیرۆریستی و تووندڕەویی دووپاتدەکاتەوە.
هەروەها داوای بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ڕێگری لە تیرۆر و بیری تیرۆریستی لە جیهاندا و ڕێگری لە چالاکییەکانیان.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان