کوردستانگرنگ

بزووتنەوەی ئیسلامی باڵێکی دیکەی لێ جیابووەوە

باڵی کامیل حاجی عەلی جیابوونەوەی خۆی لە بزووتنەوەی ئیسلامی راگەیاند و حزبێکی نوێ بە ناوی ‘بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان’ رادەگەیەنن.

گۆران نووری، ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە باڵی کامیل حاجی عەلی، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی ئۆکتۆبەری 2023، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا جیابوونەوەی باڵەکەیان لە بزووتنەوەی ئیسلامی راگەیاند و جەختی لەوە کردەوە،  “لەبەر روونەدانی کاری نەخوازراو و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی، بڕیارماندا بە بەشدارینەکردن لە کۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی و چاوەڕێکردنی ئەنجامی لێكۆڵینەوەوە و سکاڵای یاسایی”.

گۆران نووری لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، “پڕۆژەی حیزببوونی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان رادەگەیەنین و هەموو رێوشوێنە یاساییەکان دەگرینەبەر بۆ تۆمارکردنی وەک حیزبێکی فەرمی لە عێراق و هەرێمی کوردستان”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button