رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

سوودانی: “سەقامگیریی لە ھەرێم ڕەنگدانەوەی لەسەر سەقامگیریی عێراقە هەیە”

سەرۆکوەزیرانی عیراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند کە ھەمیشە داوای گفتوگۆیان کردووە بۆ بەردەوامبوونی سەقامگیریی لە ھەرێم، چونکە ڕەنگدانەوەی لەسەر سەقامگیریی عێراقدا ھەیە.

محەمەد شیاع سوودانی لە گوتەکەیدا کە لە ڕێوڕەسمی شەشەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرکۆماری پێشووتری عێراق و سکرتێری گشتیی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەلال تاڵەبانی کە لە بەغدا بەڕێوەچوو.

سەرۆکوەزیرانی عیراق، لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، ھەموو ئەو کێشە وئاستەنگیانەی کە ئێستا ڕووبەڕووی ھەرێم دەبنەوە، دەتواندرێت چارەسەر بکرێن و گوتیشی: “ھەمیشە داوای گفتوگۆمان کردووە لە پێناو بەردەوامبوونی سەقامگیریی لە ھەرێمى كوردستان، چونکە ڕەنگدانەوەی لەسەر سەقامگیریی عێراقدا ھەیە”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button