کوردستانگرنگ

لێدوانی وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچە

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیار بوو بەغدا بۆ سێ مانگ بڕی 700 ملیار دینار بە قەرز بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت. دەشڵێت، مانگی رابردوو پارە هاتووە و بڕیارە ئەم مانگەیش لەنێوان 20-25ی مانگ پارە بنێردرێت.

هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی باسی لەوەش کرد، “بە گەیشتنی ئەو پارەیە، دەست بە ئامادەکارییەکان دەکەین و مووچەی مانگی ئاب دابەش دەکەین، تاوەکو رادەیەک بەرچاوڕوونیمان هەیە کە مانگی داهاتووش ئەم قەرزە لە وادەی خۆی دێت، بۆ ئەم دوو مانگە بەرچاوڕوونیمان هەیە کە ئەم قەرزەش لە وادەی خۆیدا دێت و مووچەی دوو مانگی داهاتوو چۆن دابەش دەکەین.”

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کرد، دوای ئەم دوو مانگە، لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵ دەبن بۆئەوەی تاوەکو کۆتایی ساڵ بگەنە رێککەوتن لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button