جیهانگرنگ

وڵاتێکی ئەوروپی هاوڵاتیانی لە ئیسرائیل دەباتە دەرەوە

ئەندریە دودا، سەرۆکی پۆڵەندا، ڕایگەیاند، وڵاتەکەی فڕۆکەی سەربازی دەنێرێت بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی لە ئیسرائیل.

لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەرۆکی پۆڵەندا دەڵێت، ” فڕۆکەی گواستنەوەی هێزی ئاسمانی دەنێرین بۆ چۆڵکردنی ئەو پۆڵەندییانەی ئێستا لە ئیسرائیل نیشتەجێن.” سەربازەکانی هێزە تایبەتەکانمان پاراستن و سەلامەتی سەر فڕۆکەکە دەستەبەر دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، وەزیری بەرگری پۆڵەندا ماریوس بلاشکاک، دەڵێت، پۆڵەندا دوو فڕۆکەی جۆری C-130 Hercules دەنێرێت بۆ گواستنەوەی نزیکەی 200 پۆڵەندی لە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن.

هاوکات بەهۆی باروودۆخی ئێستای ئیسڕائیل، کۆمپانیای فڕۆکەوانی دەوڵەتی پۆڵەندا گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی بن گوریۆن هەڵوەشاندووەتەوە.

ماوەی دوو رۆژە، شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسدا بەردەوامە، بەپێی ئاماری حکومەتی ئیسرائیل، لە شەڕی دوو رۆژەی نێوان ئەوان و بزووتنەوەی حەماسدا، نزیکەی 750 ئیسرائیلی بێسەروشووێن بوون.

بەهۆی شەڕ و بۆردوومانەکانەوە لە هەردوولا زیاتر لە هەزار کەس کوژراون و نزیکەی چوار هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button