جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئیسرائیل 15 شارۆچکەی جولەکەنشین چۆڵ دەکات

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، دانیال ھاگاری ڕایگەیاند کە ١٥ شارۆچکەی جوولەکەنیشین لە دەورووبەری کەرتی غەززە چۆڵکراون.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، دانیال ھاگاری لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمی ئیسرائیل، “KAN”ی ئاماژەی بەوەداوە کە تا ئێستا، ١٥ شارۆچەکەی جوولەکەنیشین لە دەورووبەری کەرتی غەززە چۆڵکراون و سبەی سێشەممە، شارۆچکەکانی دیکە چۆڵ دەکرێن، بێ ئەوەی ناوی ئەو شارۆچکانە ئاشکرا بکات کە چۆڵکراون.

دانیال ھاگاری باسی لەوەیش کرد، لەئێستادا، تانک و ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل، بۆشاییەکان بەدرێژایی تەلەبەندی ئەمنی سنووری نێوان ئیسرائیل و غەززە دەپارێزن تا ئەو کاتەی دادەخرێن، ئەوەیش وەک ئاماژەیەک بۆ کردنەوەی تەلبەندە ئەمنییەکە کە ڕۆژی شەممە، لەلایەن چەکدارە فەلەستینییەکان ڕوویدا.

​​​​​​​گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، دانیال ھاگاری لە بارەی ئەگەری بەشداریکردنی حزبوڵڵای لوبنان لە شەڕی نێوان حەماس و سوپای ئیسرائیل گوتی: “سوپای ئیسرائیل بۆ ھەموو سیناریۆیەک ئامادەیە”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button