کوردستانگرنگ

مونا قەهوەچی: یەكێتی بۆ ئەوەی هەڵبژاردن دوابخرێت بیانوو دەگرێت

سكرێتری پێشووی پەرلەمانی كوردستان، هێرش دەكاتە سەر یەكێتی و پێی وایە ئەو حیزبە بۆ دواخستنی هەلبژاردن بیانوو بە كورسی كۆتا دەگرێت.

بە پێی وتەی مونا قەهوەچی سكرتێری خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان “تۆماركردنی سكاڵا لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر كورسی پێكهاتەكان لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پێچەوانەی دەستوری هەمیشەیی عێراقی فیدراڵەو كارێكە خزمەت بە پێكهاتەكان ناكات”.

مونا قەهوەچی، دەشڵێت “ئەم هەوڵەی یەكێتی، هەوڵێكە بۆ بەرتەسككردنەوەی پێكەوەژیان‌و ناشیرینكردنی ئەو كەلتورە جوانەیە كە هەرێمی كوردستانی وەك لانەی پێكەوەژیان لە ناوچەكەدا پێی ناسراوە”.

سكرێتری پێشووی پەرلەمان پێی وایە ئەم هەوڵەی یەكێتی لە پێناوی دواخستنی هەڵبژاردنەو دەڵێت “ئێمە وەك پێكهاتەكان وایدەبینین لە پێناو دواخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا، هاتوون خۆیان بە كورسی كۆتا خەریككردووە”.

مونا قەهوەچی، گوتیشی “پێكهاتەكان خۆیان خاوەن بڕیارن‌و دەستنیشانكردنی چارەنوسیان مافەكانیان‌و ئەركەكانیان بە یاسا بەركارەكان رێكخراوەو هەرگیز قەبوڵكراو نیە لە جیاتی پێكهاتەكان بڕیار بدرێت‌و لای پێكهاتەكان بەتەواوی رەتدەكرێتەوە”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button