
بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزەانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە 10- 10- 2023 كەش/ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت, لە سەر ناوچە شاخاوییەكان لە هەندێ كاتدا نمە باران دەبێت, ناوچە شاخاویەكانی سنووری پارێزگای دهۆك باران بارین زیاتر دەبێت, سەنتەری پاریزگاكان ئەگەری نمە بارانی هەیە, لە كاتی باران ئەگەری دروست بوونی هەورە تریشقەشی هەیە, كاریگەری ئەم ناسەقامگیریە لەسەر ناوچەكەمان تا بەرەبەیان دەمێنێتەوە.
هەروەها ڕاشیگەیاند، پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2 تا 4) بە بەراوورد لە تۆماركراوی دوێنێ.
سەبارەت بەپێشبینیەکانی سبەی چوارشەممە، ڕایگەیاند: سبەی چوار شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی, ئەگەری پروشكە باران لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاویەكان هەیە لە كاتەكانی بەیانی زوودا.
پلەكانی گەرماش بەرز دەبێتەوە بە(١ تا ٢) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 30 سلێمانی : 30 دهۆك : 28 كەركوك : 32 هەڵەبجە : 31 زاخۆ : 29 سۆران : 27 حاجی ئۆمەران : 19 گەرمیان : 35



