جیهانگرنگ

ھاوڵاتییەکی ئیسرائیلی زانیاری گرنگ بە میدیا مەگەزین دەدات

ھاوڵاتییەکی ئیسرائیلی بەناوی ئێیال رێنینیچ پەیامێکی تایبەت بۆ میدیا مەگەزن دەنێرێت و دەڵێت: من خەڵکی کوردستانم خۆشدەوێ و دوو ساڵ لە کوردستان ژیاوم.

ئەو دەڵێت: ئێستا لە شاری کالمێرم، ئەوەی دوو رۆژی رابردوو روویدا، ھێرشێکی نارەوا بوو کە کرایە سەر ناوچە کشتوکاڵیەکان لە دەورووبەری غەززە، ئەو ھێرشە لە لایەن رووسیا و ئێرانەوە پاڵپشتی کراوە، دەشڵێت لێرە باسی خەڵکی سڤیل بۆ میدیا مەگەزین دەکەم.

ئێیال ئاماژە بەوە دەدات، ئەو ھێرشەی کراوەتە سەریان، دژی یاساانی جەنگە، نەک تەنیا دژی ئەو سەربازانەی لە حەمام و توالێتەکان بوون، ئەو ھێرشەی کرایە سەر کامپەکانی سەر سنووری غەززە و بەشێک لە شارەکان، لو رێگەی تونێلەکان و دەروازەکانی ھێلی یەکەمی بەرگرییەوە ھاتنە نێو ئیسرائیل، بە پشت بەستن بەو ھەموو رۆکێتانەی ئاراستە ئیسرائیل کران.

ئێیال ئەوەشی خستەروو، کە سیستمی بەرگری کڵاوەی ئاسنین، زۆر بە باشی کاری خۆیان کردووە و توانیویانە لە کۆی تەواوی مووشەکەکان، تەنیا ٥ مووشەک کەوتونەتە نێو شارەکانەوە، ھەروەھا باسی پەرەگڵایدەر و ھێرشی ئاوی دەکات، توانیان ھەشت ناوچە کۆنترۆل بکەن، دەستیان کردووە بە ھێرشکردنە سەر “ھاوڵاتی سڤیل”.

دەشڵێت: ھەندێک لە چەکدارەکان “فەرمانی تیرۆریستیان پێکراوە، بۆ ئەوەی بەرەو شارەکانی وەک تەل ئەڤی و ئۆرشەلیمەوە بچن، کە بۆ موسوڵمانەکانیش شارێکی پیرۆزە، بەڵام رێگریان لێ کراوە و تەنیا توانیویانە بگەنە شاری کیبۆت.

ئێیال دەڵێت: کاتژمێر 6:30 بەیانی بوو کە گەیشتنە ئەوێ، ئەو رۆژە، رۆژێکی پشوو بووە و خەڵکی لە بۆنەیەکی ئایینیدا بوون و گەراونەتەوە بۆ ماڵەوە، چەکدارەکان ھاتوونەتە نێو کۆڵانەکان و ماڵ بە ماڵ گەراون، ھاوڵای سڤیلیان کوشتووە، پاش ئەوەیش چەکدارەکان لەنێو ماڵ و حاڵی خەڵکەکە پشوویان داوە.

ئێیال دەشڵێت: ھێلی بەرگریی یەکەمی ئیسرائیل شکێندراوە، دواتر چەکدارەکان توانیویان ھێرشبکەنە سەر نەخۆشخانە و مانگی سووری نێو دەوڵەتی، پاشان ھێرشیان کردە سەر ڤیستیڤاڵەکان و چەندین کەسیان “سەر بڕیوە”، ھەروەھا دەیان کەسیان بە دیل گرتووە و تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە و منداڵەکانیان لە چەندین شوێن بەند کردووە، لە چەندین خێزان دا، زیاتر لە سێ نەوە بە تەواوی کوژراون.

لە کۆتایی دا دەڵێت: “نازانین شەرەکە بە کوێ دەگات، بژی کورد بژی کوردستان، بژی ئیسرائیل”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button