جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

دانیشتوانی غەززە ڕووبەڕووی جینۆساید دەبنەوە

بڕیاردەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەلەستین، فرانشیسکا ئەلبانێز ڕایگەیاند، بەشێکی زۆری دانیشتوانی غەززە ڕووبەڕووی جینۆساید دەبنەوە، تا ئێستا شارەکە گەمارۆدراوە و لەلایەن ئیسرائیلەوە بە چری بۆردومان دەکرێت.

فرانشیسکا ئەلبانێز گوتی: “ئەوەی ئێستا ڕوودەدات، ئەوەیە کە بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی فەلەستینی لە غەززە لەناو دەبرێن، ئەوەیش ھیچ جیاوازى نییە لەوەی پێشتر ڕوویداوە”.

گوتیشی: “تا ئێستا شاری غەززە گەمارۆدراوە و لەلایەن ئیسرائیلەوە بە چری بۆردومان دەکرێت، پێویستە واز لە بۆردومانکردنی ھاوولاتیانی مەدەنی بھێندرێت”.

ڕاشیگەیاند، برسێتی و بڕینی پێدوايستییە سەرەکییەکان لە دانیشتووانی غەززەی گەمارۆدراو، “تاوانی جەنگە” و ئەگەر بە مەبەستیش بێت، ئەوە “تاوانێکە دژبە مرۆڤایەتییە”.

بڕیاردەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەلەستین، فرانشیسکا ئەلبانێز جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە بەپەلە، ڕێڕەوی مرۆیی بۆ ئەو بریندارانە بکرێتەوە کە باری تەندروستییان ناجێگیرە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button