جیهانرۆژههلاتی ناوهراستگرنگ
ئیسرائیل ژمارەی کوژراوان و بەدیل گیراونی وڵاتەکەی ڕاگەیاند
شەڕ و پێکدادانەکانی بزووتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بۆ حەوتەم رۆژ بەردەوامە و تادێت ئاماری کوژراوانی ھەردوولا بەرزتر دەبێتەوە.
لەبارەی ئاماری کوژراو و بریندارانی سوپای ئیسرائیلەوە، میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردووەتەوە، زیاتر لە ھەزار و ٣٠٠ ئیسرائیلی بەھۆی ھێرشەکانی بزووتنەوەی حەماسەوە کوژراون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٢٢٠ کەسیان ئەفسەر و سەربازی سوپای ئیسرائیلن.
سەبارەت بە بەدیل گیراوانیش، میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەکردوە کە نزیکەی ١٥٠ بارمتەی ئیسرائیلی لەلایەن بزووتنەوەی حەماس دەستبەسەرن و بەپێی دوایین راگەیەندراوی ئەو بزووتنەوەیەش، تاکو ئێستا ١٣ لەو بارمتانە کوژراون.
Facebook Comments Box